دەربارەی ئێمه

Abstract for the Erbil International Fair Company (EIFC)

بێگومان حكومەتی هەرێمی كوردستان بایەخێكی گرنگ دەداتە كردنەوەی پێشانگا نێودەوڵەتیەكان و پسپۆریەكان ئەمەش لەبەر سەقامگیری باروودۆخی ئەمنی ویرای گەشەكردنی لە رووی بیناسازی و گشت بوارەكان,بۆیە حكومەتی هەرێم دابین كردنی سەرجەم پێداویستیەكان بۆ سەركەوتنی ئەم جۆرە پێشانگایانە خستە ئەستۆی خۆی وەك دابین كردنی ئەمنیەت و خزمەت گوزاری و ئاسانكاری پێویست بۆ هێنانە ژوورەوەی كاڵاو كەل و پەلەكان هەروەها پێشكەش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ هاتنی بەشداربوان و نمایشكاران بۆ هەرێم لە رێگای دەروازە سنووریەكان و فرۆكەخانەكانی كوردستان.

بیرۆكەی كردنەوەی پێشانگاكان بە سەرجەم جۆرەكانیەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراق لە ساڵی (2005)و دەستی پێكرد لەبەر پەك كەوتنی پێشانگای بەغدای نێودەوڵتی بە هۆی نا سەقامگیری باروودۆخی ئەمنی بەغداو گشت شارەكانی دیكەی عێراق,و لەبەر ئەوەی پێشانگا عیراقییەكان لە ووڵاتانی دراوسێ و ووڵاتە بیانیەكان ئەنجام دەدەن,بۆیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كە پێشانگاكان لەسەر خاكی عیراق)هەرێمی كوردستان( ئەنجام بدرێت ئەمەش دوای دابین كردنی بارودۆخی لەبار بۆ ئەم مەبەستە و هاندانی وەبەرهێنەرە بیانیەكان و پیاوانی خاوەن كاری عەرەب بۆ ئەنجام دانی كاری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و عیراق.و هەرێمی كوردستان بكرێتە خاڵی دەست پێكردن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عیراق بە گشتی,لە ساڵی 2008 پێشانگای نێودەوڵتی هەولێر بوو بە ئەندامێكی هەمیشەیی لە یەكەتی پێشانگا نێودەوڵەتیەكان (UFI)

1. دامەزراندن

بە پێی بریاری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشانگاكە دامەزرا وەك دامەزراوێكی راگەیاندنی ئابووری و ئامانجیش قازانج نیە.

2. شوێن و ڕووبەر

پێشانگاكە لە ناوەندی شاری هەولێرە/لە پاڕكی سامی عبدالرحمن كە بە جوانترین و گەورەترین پاركەكانی هەرێم دەژمێردرێت.
رووبەری داخراوی پێشانگا(17.000)م یە و رووبەری گشتی (33.000)م یە و كۆی رووبەرەكە دەبێتە(50.000)م.

3. هۆلەكان

پێشانگاكە لە چەند بینایەك لەگەڵ سەرجەم پێداویستیەكان پێك دێت ,هۆڵی سەرەكی پێشانگا لە كەرەستەی (عازل)چیمەنتۆ دروست كراوە و ووزەی كارەبا و رۆناكی و هۆبەكانی ساردی و گەرمی بۆی دابین كراوە.

ووزەی كارەبا بەهۆی سێ ئامێری بەرهەمهێنانی كارەبا دابین دەكرێت لە كاتی بڕانی كارەبای سەرەكی هەروەها تۆڕی خزمەت گوزاریە تەندروستیەكان بۆی دابین كراوە.

بەرێوبردنی پێشانگا لە رێگەی كارمەندانیەوە ئەنجام دەدرێت لە رووی ئەمنیەت و خزمەت گوزاریە پێویستەكان لە ماوەی ئەنجام دانی هەر پێشانگایەك بە هەماهەنگی لەگەڵ كارمەندانی ئاسایش.

4. چاڵاكییەكانی پێشانگا

لە ماوەی رابردوودا لە میانی (15) ساڵ لە تەمەنی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و پسپۆری بەسەركەوتویی ئەنجام دا ئەمەش بووە جێی رەزامەندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چەندین سوپاسنامە ئاراستەی كراوە.

5.خزمەت گوزاریەكان

1 -دابین كردنی ئەمنیەتی پێشانگا.
2 -پێدانی ئاسانكاری پێویست بۆ هاتن و دەرچوونی بەشداربووە بیانیەكان بۆ هەرێم.
3 -دابین كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ هێنانە ژوورەوەی كەل و پەل و كاڵاكان لە خاڵە سنووریەكان.
4 -دابین كردنی بنكەیەكی گومرگی لە پێشانگا. 5 -دابین كردنی خزمەت گوزاری ئینتەرنێت بۆ ناو هۆڵكان.