بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی گرنگ ده‌داته كردنه‌وه‌ی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پسپۆریه‌كان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سه‌قامگیری باروودۆخی ئه‌منی وێرای گه‌شه‌كردنی له رووی بیناسازی و گشت بواره‌كان,بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم دابین كردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره پێشانگایانه خسته ئه‌ستۆی خۆی وه‌ك دابین كردنی ئه‌منیه‌ت و خزمه‌ت گوزاری و ئاسانكاری پێویست بۆ هێنانه ژووره‌وه‌ی كاڵا‌و كه‌ل و په‌له‌كان هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی ئاسانكاری پێویست بۆ هاتنی به‌شداربوان و نمایشكاران بۆ هه‌رێم له رێگای ده‌روازه سنووریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانی كوردستان.
دامه‌زراندن
به پێی بریاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشانگاكه دامه‌زرا وه‌ك دامه‌زراوێكی راگه‌یاندنی ئابووری و ئامانجیش قازانج نیه,و ئه‌نجومه‌نی كارگێری پێشانگا ته‌واوی پشتگیری و چاودێری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
شوێن و ڕووبه‌ر
پێشانگاكه له ناوه‌ندی شاری هه‌ولێره/له پاڕكی سامی عبدالرحمن كه به جوانترین و گه‌وره‌ترین پاركه‌كانی هه‌رێم ده‌ژمێردرێت.
رووبه‌ری داخراوی پێشانگا(17,000)م یه و رووبه‌ری گشتی (33,000)م یه و كۆی رووبه‌ره‌كه ده‌بێته (50,000)م.
هۆله‌كان
پێشانگاكه له چه‌ند بینایه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان پێك دێت ,هۆڵی سه‌ره‌كی پێشانگا له كه‌ره‌سته‌ی (عازل)چیمه‌نتۆ دروست كراوه و ووزه‌ی كاره‌با و رۆناكی و هۆبه‌كانی ساردی و گه‌رمی بۆی دابین كراوه.
ووزه‌ی كاره‌با به‌هۆی سێ ئامێری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابین ده‌كرێت له كاتی بڕانی كاره‌بای سه‌ره‌كی هه‌روه‌ها تۆڕی خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیه‌كان بۆی دابین كراوه.
به‌رێوبردنی پێشانگا له رێگه‌ی كارمه‌ندانیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له رووی ئه‌منیه‌ت و خزمه‌ت گوزاریه پێویسته‌كان له ماوه‌ی ئه‌نجام دانی هه‌ر پێشانگایه‌ك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی ئاسایش.
چاڵاكییه‌كانی پێشانگا
له ماوه‌ی رابردوودا له میانی (15) ساڵ له ته‌مه‌نی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی و پسپۆری به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام دا ئه‌مه‌ش بووه جێی ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندین سوپاسنامه ئاراسته‌ی كراوه.
خزمه‌ت گوزاریه‌كان
ئاراسته كردنی نووسراوی پشتگیری بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سازدانی پێشانگا
ئاسانكردنی هاتنی كاڵا و ئامێر و ده‌زگاكانی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان له پێشانگا
بانگهێشكردنی ده‌زگا حكومیه‌كان و نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ ئاماده بوون له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگا
ئاماده‌كردنی هۆڵه‌كانی پێشانگا له ڕووی (خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ئاوده‌ست و خاوێنكردنه‌وه‌ی پێشانگا و گۆڕه‌پانه ده‌ركیه‌كان.
دابین كردنی (2 مێگاوات) كاره‌با, و له كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته هه‌مان بڕی كاره‌با دابین بكرێت به رێگای(مولیده).
ئاماده‌كردنی هۆڵی پێشانگا و كۆنفرانس كه سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی وه‌رگێران و ده‌نگ و رووناكی تێدا هه‌بێت, و .VIPئاماده‌كردنی هۆڵی
دابین كردنی سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كانی لایه‌نی ئاسایشی پێشانگا
دابین كردنی خزمه‌ت گوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت له ناو هۆڵه‌كانی پێشانگا
ئاماده‌كردنی كافتریا له گشت رویه‌كه‌وه به مه‌به‌ستی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری پێویست له ماوه‌ی سازدانی پێشانگا